بەپەلە

نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوە بینی

- 7/9/2019 8:59:00 AM 1305 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی نیگەرانیەكان سەبارەت بە كەمبونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو، لەگەڵ پاشەكشەی بازرگانی و ئابوری لەسەر ئاستی جیهان، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوە بینی.
رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی لە لایەن خاو ئۆپێكەوە نیگەرانی لەسەر كەمبونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە دروستكردوە

 

بەردەوامی كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی خاو لە لایەن رێكخراوی ولاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپێك) و وڵاتانی هاوپەیمانی، نیگەرانی لەسەر كەمبونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە دروستكردوە.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 21 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.3 دابەزیوە

 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 21 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.3 دابەزیوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 63.90 دۆلار، لەكاتێكدا دوێنێ دوشەممە نرخی ئەو بەرهەمە 12 سەنت دابەزی.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا 20 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.4 دابەزیوە، كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 57.46  دۆلار.

لەكاتێكدا بەردەوامی جەنگی بازرگانی ئەمریكا-چین لە بەردەوامیدایە و گرژیی و ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەو دو وڵاتە پێ دەخاتە دوەم ساڵ، گژیی و ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە لایەكی دیكە بونەتە هۆكاری سەرەكی هەڵكشان و داكشانی نرخی بەرهەمی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP