خەندان خشتەی دابەشكردنی موچەی ئەم هەفتەیە بڵاودەكاتەوە

- 7/8/2019 10:25:00 PM 107982 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی سێ وەزارەت دابەش بكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، بڕیارە رۆژی سێشەممە 9/7/2019، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكرێت و، رۆژی چوارشەممە 10/7/2019، موچەی وەزارەتی تەندروستی و پێنجشەممە 11/7/2019 موچەی وەزارەتی دارایی دابەشبكرێت.

لە رۆژی 7/72019ـەوە بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری 2019 کراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات، بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.

لەئێستادا شەش مانگی ساڵی 2019 تێپەڕیوە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم تەنها موچەی سێ مانگی ساڵی 2019ی دابەشكردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP