سەرۆك بەرهەم لەگەڵ عەممار حەكیم كۆبوەوە

- 7/8/2019 10:04:00 PM 1191 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمرۆ دوو شەممە، 2019/7/8 سەرۆك كۆمار د. بەرھەم ساڵح  لە شاری بەغدا چاویکەوت بە عەممار حەكیم سەرۆكی تەیاری حیكمەی نیشتمانی.

لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا لە بارەی دۆخی ئەمنی و سیاسیی وڵات، ھاوکات تەئكید كرایەوە لە پێویستی گەشەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشكەشی هاوڵاتیان دەكرێت.

سەرۆك كۆمار و سەرۆكی تەیاری حیكمەی نیشتمانی دوا پێشهاتو هەڵوێستی عێراقیان لە بارەی پەرەسەندنی گرژییەكان لە ناوچەكەدا  تاوتوێكرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP