خەندان هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
ئاشتی هەورامی لە کابینەی نوێی حکومەتدا ناکرێتەوە بە وەزیر

- 7/8/2019 8:25:00 PM 67394 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمرۆ  دوشەمە مەسرور بارزانی، لیستی پێكھاتەی كابینەکەی رادەستی پەرلەمانی کوردستان كرد و پێدەچێت رۆژی چوارشەمە پەرلەمان دەنگ لەسەر کابینەکە بدات، ئەوەی جێگەی سەرنج بو ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکان لەو لیستەدا ناوی نەھاتبو .
بڕیاروایە لە ھەنگاوی یەکەمدا کارەکانی ئەو وەزارەتە و کۆی دۆسیەی وزە لەلایەن خودی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە بەڕێوببردرێت

 

خەندان لە سەرچاوەیەکی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان زانیویەتی، ناو نەهێنانی ئاشتی هەورامی لە کابینەی نوێدا، لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی کابینەکەوە ھۆکارەکەی ئەوەیە کە ناوبراو ناکرێتەوە بەوەزیر و بڕیاروایە لە ھەنگاوی یەکەمدا کارەکانی ئەو وەزارەتە و کۆی دۆسیەی وزە لەلایەن خودی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە بەڕێوببردرێت.

 مەسرور بارزانی دەیەوێت بنەماکانی شافافیەت لە کابینەی نوێدا سەرکردایەتی بکات و هاوکات دەیەوێت ئەو رەخنە و تۆمەتە زۆرانەی لە کابینەکانی رابردودا بەھۆی سیاسەتی خراپ و ناڕونی لە سیاسەتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە ئاڕاستەی حکومەت دەکرانەوە نەهێڵێت

 

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەی پارتی دورخستنەوەی ئاشتی هەورامی لە کابینەی نوێ وەک وەزیری سامانە سروشتیەکان مانای ئەوەیە، کە مەسرور بارزانی دەیەوێت بنەماکانی شافافیەت لە کابینەی نوێدا سەرکردایەتی بکات و هاوکات دەیەوێت ئەو رەخنە و تۆمەتە زۆرانەی لە کابینەکانی رابردودا بەھۆی سیاسەتی خراپ و ناڕونی لە سیاسەتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە ئاڕاستەی حکومەت دەکرانەوە نەهێڵێت.

نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی رێکەوتون لەسەر ئەوەی، لەھەنگاوی یەکەمدا وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دۆسیەی وزە و سیاسەتی نەوت و گاز لە لایەن خودی مەسرور بارزانی خۆیەوە سەرپەرشتی بکرێت

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی"نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی رێکەوتون لەسەر ئەوەی، لەھەنگاوی یەکەمدا وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دۆسیەی وزە و سیاسەتی نەوت و گاز لە لایەن خودی مەسرور بارزانی خۆیەوە سەرپەرشتی بکرێت و دواتر ئاشتی هەورامی وەک یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە، دەستبەکاربێت، لەھەنگاوی دوای ئەوەش ئەگەری ئەوە ھەیە سەرۆکی حکومەت وەزیرێکی نوێ بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دیاری بکات .



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP