سەرۆک بەرهەم و باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبونەوە

- 7/8/2019 2:47:00 PM 1152 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق سیریڵ نون، بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کارەکانی. 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ھەوڵەکانی باڵیۆزی ئەڵمانیای لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردو وڵات لە ماوەی بە جێگەیاندنی کارەکانیدا بەرزنرخاند و ھیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی ئایندە بۆ خواست.

ھاوکات سەرۆک بەرھەم ڕۆڵ و ھەڵوێستەکانی ئەڵمانیای لە بەھێزکردنی سەقامگیری لە عێراق و پێشکەشکردنی ھاریکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکان بەگرنگ باسکرد.

لە لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا، دوپاتی خواستی وڵاتەکەی کردەوە، بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و دیاریکردنی چوارچێوەیەکی گونجاو بۆ ھاریکاری ھاوبەش لە نێوان عێراق و ئەڵمانیا لە گشت بوارەکاندا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP