نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا

- 7/8/2019 8:34:00 AM 1422 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هەرچەندە ماوەی چەن رۆژێكە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا لە رێژەیەكی دیاریكراودا ماوەتەوە، بەڵام رۆژانە بە شێوەیەكی بەردەوام گۆڕانكاری بچوك لە نرخەكەیدا هەیە، دابەزینی نرخی ئەو بەرهەمەش پەیوەستە بە بەردەوامی جەنگی ساردی ئەمریكا-چین.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە سێ سەنت نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزیوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 64.20 دۆلار لە كۆتا مامەڵەیدا.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا شەش سەنت دابەزیوە و یەك نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە گەیشتوەتە 57.57 دۆلار.

ئەوە لەكاتێكدایە، بەهۆی نیگەرانیەكان لەبارەی خاوبونەوەی گەشەسەندنی ئابوری جیهانی، هەردو بەرهەمە خاوەكەی نەوت بە درێژایی ئەم هەفتەیە نرخەكانیان لە دابەزیندا بوە، لەكاتێكدا خاوی برێنت بە رێژەی لەسەدا سێ و خاوی تەكساسی رۆژئاوی ئەمریكا بە رێژەی زیاتر لەسەدا 1.5 دابەزیوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP