بەپەلە

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پەیامێكی ئاراستەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كرد

- 7/7/2019 9:34:00 PM 108053 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە نامەیەكدا كە ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كردوە، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند،‎ بە سوپاسێكی زۆرەوە بۆ ئەو متمانە گەورەیەی بەكۆی دەنگ بەمنتان بەخشی، دەشڵێت،"لەڕوانگەی هەستكردن بە لێپرسراویەتی بەرامبەر بە هەڤاڵەكانمان، بە باشمانزانی ئەو دەرفەتە بدەین بە یەكێك لە كادیرە پێشكەوتوەكانی هەولێر.
ئەو متمانە بەخشینەتان، بۆ من مایەی شانازییەكی گەورەیەو لای ئێمە زۆر جێگای بایەخ و ڕێزلێنانە

 

لەو نامەیەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی نوسیویەتی،"‎ئەو متمانە بەخشینەتان، بۆ من مایەی شانازییەكی گەورەیەو لای ئێمە زۆر جێگای بایەخ و ڕێزلێنانە".

هەمو لایەك لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە وەك هەمیشە هاوكارو پشتیوان دەبین بۆ برای خۆشەویستم كاك قوباد تاڵەبانی و تیمە وەزارییەكەمان لە كابینەی نوێی حكومەت

 

لەبەشێكی دیكەی نامەكەدا دەڵێت،"‎هەمو لایەك لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە وەك هەمیشە هاوكارو پشتیوان دەبین بۆ برای خۆشەویستم كاك قوباد تاڵەبانی و تیمە وەزارییەكەمان لە كابینەی نوێی حكومەت".

دەقی نامەكە:

بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

‎بە سوپاسێكی زۆرەوە بۆ ئەو متمانە گەورەیەی كە بەڕێزتان لە كۆبوونەوەی ڕۆژی ٦/٧/٢٠١٩ ی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەكۆی دەنگ بەمنتان بەخشی تا یەكێك بم لە ئەندامانی تیمی پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی یەكێك لە پۆستە وەزارییەكان بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

‎ئەو متمانە بەخشینەتان، بۆ من مایەی شانازییەكی گەورەیەو لای ئێمە زۆر جێگای بایەخ و ڕێزلێنانە.

‎لە ڕوانگەی هەستكردن بە لێپرسراویەتی بەرامبەر بە هەڤاڵەكانمان و كادیرو ڕێكخستنەكان لە سنووری جوگرافی پارێزگای هەولێر وامان بە باش زانی كە ئەو دەرفەتە بدەین بە یەكێك لە كادیرە پێشكەوتووەكانی شارەكەمان، كە بە دڵنیاییەوە تواناو لێهاتوویی جێگای متمانە پێكردنە لە ڕاپەڕاندنی ئەو ئەركەی كە لەكابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا پێی دەسپێردرێت.

‎لەهەمان كاتدا هەموو لایەك لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە وەك هەمیشە هاوكارو پشتیوان دەبین بۆ برای خۆشەویستم كاك قوباد تاڵەبانی و تیمە وەزارییەكەمان لە كابینەی نوێی حكومەت.

هەڤاڵانیشم لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە بەندە وەك هەمیشە كادیری دڵسۆزی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ڕێبازە پیرۆزەكەیەتی و لە هەر ئەرك و بەرپرسیاریەتییەك كە لە خزمەتی كوردایەتی و كوردستان و درێژەدان بێ بە ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان ئەوا وەك هەمیشە درێغی ناكەین و بەردەوام دەبین لە خزمەتكردن.

‎دەرباز كۆسرەت ڕەسول


نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP