مەلا بەختیار رەخنە لە میكانیزمی دیاریكردنی نوێنەرانی یەكێتی بۆ حكومەت دەگرێت

- 7/7/2019 9:10:00 PM 6215 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەلا بەختیار، رەخنە لە شێوازی دیاریكردنی بەربژێرەكانی حزبەكەی دەگرێت و دەشڵێت،"ئێستا له‌ هه‌مو كاتێك باشتر ده‌ركه‌وت، چاره‌نوسی یه‌كێتی، كه‌وتۆته‌ ده‌ستی ئۆرگانه‌كانی خوار سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی . به‌ چۆنیه‌تی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌شه‌وه‌ !!"
لەدوای (9) مانگ بگره‌ و به‌رده‌ی ته‌كه‌توله‌كان، ئاكام له‌ ناو خۆیاندا سازان

 

لە پۆستێكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە بەناونیشانی "بۆ مێژوو..جیاوازی دانانی پشكه‌ كابینه‌ی ئێستا و رابردو"، مەلا بەختیار نوسیویەتی،"لەدوای (9) مانگ بگره‌ و به‌رده‌ی ته‌كه‌توله‌كان، ئاكام له‌ ناو خۆیاندا سازان، دونیایه‌ك قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م سیناریۆی، ته‌كه‌تولبازیه‌ و خۆپه‌رستیه‌ و پۆست خوازیه‌ هه‌یه‌ بكرێ، با جارێ دوای بخه‌ین".

له‌ دیاریكردنی پشكه‌كانی یه‌كێتی، له‌ ترسی ته‌كه‌توله‌كان و پلانگێره‌كان، له‌ كابینه‌ی پێشو، به‌نده‌، بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كانم به‌ هه‌ندێك پێوه‌ر، روبه‌روی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پێنج پارێزگاكانی كوردستان كرده‌وه‌

 

مەلا بەختیار دەڵێت كاتی هاتوە قسەكانی رونبكاتەوە و نوسیویەتی،"له‌ دیاریكردنی پشكه‌كانی یه‌كێتی، له‌ ترسی ته‌كه‌توله‌كان و پلانگێره‌كان، له‌ كابینه‌ی پێشو، به‌نده‌، بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كانم به‌ هه‌ندێك پێوه‌ر، روبه‌روی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پێنج پارێزگاكانی كوردستان كرده‌وه‌. هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێكیان، كاندیدی خۆیان هه‌ڵبژاردو هه‌مویانمان نارد بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌سه‌ندكران، هه‌تا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی، ته‌كه‌توله‌كان ده‌یانوت: مه‌لا به‌ختیار وه‌زیره‌كانی دیاری كردوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ راست نه‌بوه‌".

فه‌رمون، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌یان ده‌گرت، دوای (9) مانگ، دیقه‌ت بدرێ، چۆن كاندیده‌كانیان، دیاری كرد

 

لە درێژەی قسەكانیدا لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی  دەشپرسێت،" فه‌رمون، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌یان ده‌گرت، دوای (9) مانگ، دیقه‌ت بدرێ، چۆن كاندیده‌كانیان، دیاری كرد؟"

له‌ مێژوی دوای راپه‌رینه‌وه‌، هه‌رگیز به‌مشێوه‌یه‌ پشكه‌ كابینه‌ی یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه‌. دیاره‌، هه‌ڵبژاردنی پشكه‌كان، به‌ پێوه‌ره‌كانی ده‌سته‌گه‌ری، عاقیبه‌تی باش نابێ

 

لەبەشێكی دیكەی پۆستەكەیدا، مەلا بەختیار رایگەیاندوە،"له‌ مێژوی دوای راپه‌رینه‌وه‌، هه‌رگیز به‌مشێوه‌یه‌ پشكه‌ كابینه‌ی یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه‌. دیاره‌، هه‌ڵبژاردنی پشكه‌كان، به‌ پێوه‌ره‌كانی ده‌سته‌گه‌ری، عاقیبه‌تی باش نابێ. كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی تر بۆ یه‌كێتی زیادكرا، له‌ كۆنگره‌شدا، چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی عێراق و كوردستان، ده‌بێته‌ به‌شێكی گرنگی باس و خواسی گه‌رمی چواره‌مین كۆنگره‌ (هه‌روه‌ها ئێستاش!). به‌ مه‌رجێ ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ش، به‌ ده‌ردی پشك پشكێنه‌ی ته‌كه‌تول و پلانگێری نه‌برێ".

چاره‌نوسی یه‌كێتی، كه‌وتۆته‌ ده‌ستی ئۆرگانه‌كانی خوار سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی . به‌ چۆنیه‌تی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌شه‌وه‌

 

مەلا بەختیار لە كۆتاییدا نوسیویەتی،"ده‌یڵێمه‌وه‌: ئێستا له‌ هه‌مو كاتێك باشتر ده‌ركه‌وت، چاره‌نوسی یه‌كێتی، كه‌وتۆته‌ ده‌ستی ئۆرگانه‌كانی خوار سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی . به‌ چۆنیه‌تی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌شه‌وه‌ !!"



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP