دانپێدانانی ژنێك لەلایەن پۆلیسی سلێمانی بڵاودەكرێتەوە

- 7/7/2019 7:07:00 PM 114514 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی ئافرەتێكی بڵاوكردەوە كە بەتاوانی دزیكردن لەهەولێرەوە هەڵاتوە بۆ سلێمانی و لێرە دەستگیركراوە.

ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانیان تۆمەتبارەکە لەکافتریایەکدا دەستگیربکەن

 

بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ھەولێرەوە ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادار کرانەوە کە تۆمەتبارێک لەرەگەزی مێ تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوەو ھەڵھاتوە بۆ سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانیان تۆمەتبارەکە لەکافتریایەکدا دەستگیربکەن".

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت،"لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبریاری دادوەر بەندەو بریارە لەچەند رۆژی داھاتودا ڕەوانەی شاری ھەولێر بکرێتەوەو ڕێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا بگیرێتەبەر".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP