دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كاندیدبونی خۆی بۆ وەزیری پلاندانان كێشایەوە

- 7/7/2019 5:51:00 PM 43637 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هەرچەندە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بڕیاریدابو، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەك بەربژێری یەكێتی بۆ پۆستی وەزیری پلاندانان بداتە مەسرور بارزانی، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی خەندان، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ خۆی كشاندوەتەوە لەو پۆستە.

بەپێی زانیارییەكانی خەندان، دوێنێ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، كۆمەڵێك ناوی پێشكەشی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كردبو بەمەبەستی رەزامەندی دەربڕین لەسەریان وەك بەربژێری ئەو حزبە بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، كە یەكێك لە ناوەكان دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بو بۆ وەزیری پلاندانان.
پێش واژۆكردنی ناوی كاندیدەكان لەلایەن جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، خۆی لە كاندید بون بۆ ئەو پۆستە كشاندوەتەوە

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان، پێش واژۆكردنی ناوی كاندیدەكان لەلایەن جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، خۆی لە كاندید بون بۆ ئەو پۆستە كشاندوەتەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەشێوەیەكی فەرمی د. دارا رەشید، خراوەتە ناو لیستی كاندیدەكانی یەكێتی و لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ عەلی واژۆ لەسەر سەرجەم ناوەكان كراوە و پێشكەشی مەسرور بارزانی سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP