هەواڵی ئەمڕۆ

بەغدا بۆ واشنتن: رێگەنادەین خاكی عراق ببێتە هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ

- 7/7/2019 5:44:00 PM 1919 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری بەرگری عێراق لەمیانی پێشوازیكردنی لە نێردەی تایبەتی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند، رێگەنادرێت خاكی عێراق دژ بە وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت.

نابێت عێراق ببێتە هۆی مەترسی بۆ وڵاتانی دراوسێ

 

نەجاح ئەلشمری، وەزیری بەرگری عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە پێشوازیكرد لە جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا و شاندێكی یاوەری، لەمیانی كۆبونەوەكەشدا ئەلشمری بە جەیمس جێفری راگەیاند "رێگە نادات خاكی عێراق ببێتە هۆی مەترسی بۆ وڵاتانی دراوسێی".

باس لە بەردەوامی هاریكاری سەربازی نێوان هەردو وڵات كرا

 

سەبارەت بە ناوەرۆكی كۆبونەوەكە ئەلشمری ئاماژەی بەوەكرد " لەبارەی بەردەوامی هاریكاری و پشتگیری سەربازی لە چالاكیەكانی دژ بە پاشماوەكانی داعش لە عێراق گفتوگۆ ئەنجامدراوە".

رێز لە سەروەری و بڕیارەكانی عێراق دەگرین

 


راشیگەیاند " جەیمس جێفری لای خۆیەوە كار و چالاكیە سەربازیەكانی عێراقی دژ بە پاشماوەی رێكخراوی چەكدارانی داعش بەرزنرخاندوە و دوپاتیكردوەتەوە، كە رێز لە سەروەری و بڕیارە سەربازی و سیاسیەكانی خاكی عێراق دەگرێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP