قایمقامیه‌تى سلێمانى: دو جۆر ماست له‌ پشكنین ده‌رنه‌چون

- 7/7/2019 1:31:00 PM 3664 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگەیاند، به‌پێی پشكنینی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی دو جۆر ماستی كۆمپانیای كاله‌ شیاوی خواردن نییه‌ و له‌ پشكنین ده‌رنه‌چون.

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی دوی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی جۆره‌كانی ماستی كۆمپانیای كاله‌ براوه‌ بۆ بشكنین بۆ دڵنیابون له‌ لایه‌نی ته‌ندروستی و ده‌ركه‌وتوه‌ هه‌ردو جۆری (ماستی به‌یانیان 700گم و سڤن 2 كگم) ته‌ندروست نین بۆ خواردن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رنه‌چووه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه ده‌ست به‌سه‌ر‌ 540 دانه‌ له‌ ماستی به‌یانیان و 240 ماستی سڤنی كۆمپانیاكه‌دا گیراوه‌ و دوای پشكنین له‌ناو براوه‌.‌ 

به‌پێی راپۆرتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیش له‌كۆی 8 جۆری ماستی كۆمپانیای كاله‌ كه‌ پشكنینیان بۆ كراوه‌ ته‌نها هه‌ردو جۆری (به‌یانیان و سڤن) له‌ پشكنین ده‌رنه‌چون و جۆره‌كانی تر به‌پێی پشكنینه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ و بۆ خواردن گونجاون.

سه‌ره‌ڕای له‌ناوبردنی ئه‌و بڕه‌ ماسته‌ نه‌شیاوه‌ش كۆمپانیاكه‌ به‌ بڕێك پاره‌ سزا دراوه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP