دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان دەستپێدەکات

- 7/7/2019 9:33:00 AM 49613 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی زانیاریەکانی خەندان ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی فەرمانبەران دەستپێدەکات و سەرەتاش موچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، ئەمڕۆ یەکشەممە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی نیسان وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات و بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، کۆی ئەو داهاتەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لە نەوتی فرۆشراو دەستی دەکەوێت لە نێوان 350 بۆ 400 ملیۆن دۆلاردایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP