‌خەندان کاندیدانی پارتی بۆ پۆستە وەزارییەکانی کابینەی نۆیەم بڵاودەکاتەوە

- 7/7/2019 8:16:00 AM 120262 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لایەنەکانی بەشداربونی کابینەی نۆیەمی حکومەت کاندیدانیان بۆ پۆستە وەزاریەکانی کابینەکە یەکلادەکەنەوە و رادەستی مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەکە دەکەن.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشتى هه‌ورامی جارێکی دیکە بۆ پۆستى وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان داده‌نێته‌وه‌، هاوکات ڤاڵا فه‌رید، سەرۆکی ئێستای پەرلەمان دەکاتە وه‌زیرى داد.

هەربەپێی زانیاریەکانی خەندان، پارتی  هەریەکەی لە رێبه‌ر سه‌عید بارزانى، بۆ وه‌زیرى ناوخۆ،  ساسان عه‌ونى، بۆ وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار، پشتیوان صادق  بۆ وه‌زیرى ئەوقاف، نه‌وزاد هادى، بۆ وه‌زیرى كاره‌با، ئاڵان حه‌مه‌ سه‌عید، بۆ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌، سامان حسێن به‌رزنجى، بۆ وه‌زیرى ته‌ندروستى کاندید دەکات.

پارتی دیموکراتی کوردستان جگە لەو پشکانەی لە کابینەی نۆیەمدا بەردەکەوێت، هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش کوردستان و چەندین پۆستی دیکەی باڵا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP