خەندان ناوی سەرجەم كاندیدەكانی یەكێتی لە كابینەی نۆیەمی حكومەت بڵاودەكاتەوە

- 7/6/2019 9:23:00 PM 120850 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، توانی ناوی سەرجەم كاندیدەكانی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكلابكاتەوە و بڕیارە سبەی پێشكەشی مەسرور بارزانی بكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە دوای كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەست خەندان كەوتون، سەرجەم پۆستەكانی یەكێتی لە كابینەی نوێ حكومەتی هەرێم بەم شێوەیە یەكلایی كراونەتەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت

رێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، وەزیری پلاندانان
د. ئارام حەمەی مینا، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ
هەریەك لە شۆڕش ئیسماعیل و ئیسماعیل مەحمود، وەك بەربژێر بۆ وەزیری پێشمەرگە سبەی لەلایەن مەكتەبی سیاسییەوە یەكلایی دەكرێنەوە.
حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری
خالید شوانی، وەزیری حكومەت بۆ هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا
رەوەند مەلا مەحمود، سەرۆكی دەستەی هەرێم بۆ ناوچە جێناكۆكەكان
عوسمان شوانی، دەستەی گەشتوگوزار.
هەر بەپێی زانیارییەكانی خەندان هێشتا بڕیاری كۆتایی لەسەر سەرۆكی دەستەی مین نەدراوە، وتەبێژی یەكێتیش رایگەیاندبو كە ئەگەری ئاڵوگۆڕ هەیە لە نێوان بەشێك لەو ناوانەی سەرەوە بۆ پۆستەكانی یەكێتی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP