دو منداڵی خێزانێک لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

- 7/6/2019 5:41:00 PM 51750 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شەوی ڕابردو لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی، دو برا گیانیان لەدەستدا و، ژن و پیاوێکیش بریندار دەبن.

شەوی ڕابردو 5/7/2019، لە نزیک تونێلی پێشڕەو، لەسەر شەقامی پارکی هەواری شار، ئوتومبێلێک بەخێراییەکی زۆر، خۆی دەکێشێت بە ئوتومبێلێکی تردا، کە چوار سەرنشینی تێدابوە، کە ژن و پیاوێک و دو منداڵ بون، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، هەردو منداڵە گیان لەدەستدەدەن.
 
د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، بە خەندان-ی ڕاگەیاند: دوای ڕوداوەکەی پارکی هەواری شار، چوار کەس کە دوانیان منداڵبون، گەیەندرانە نەخۆشخانە، منداڵێک لە شوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستدابو، بەڵام ئەوی دیکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە هۆبەی چاودێری نەخۆشخانەی شار گیانیلەدەستدا، وتیشی، "ژن و پیاوەکە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، نەخۆشخانەیان جێهێشتوە". 

شوان و ڕەند کوڕی هەردو ئەندازیار ( رەوا طە عمر و خونچە فاضل دگل )، ئەو دو منداڵەبون، کە لە ڕوداوەکەدا گیانیان لەدەستدا.

نیشانەکردن :

#رووداوی هاتوچۆ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP