دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بەهۆی جیابونەوە لە هاوسەرەکەی زیاتر لە 38 ملیار دۆلار لەدەستدەدات

- 7/6/2019 3:20:00 PM 15094 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێف بێزۆس، دامەزرێنەری گەورە بازاری ئۆنلاینی جیهانی، ئامازۆن لە قۆناغی کۆتایی جیابونەوەیدا لەگەڵ ماککانزی هاوژینی، بەوەش بە بڕیاری دادگا سەدا 4ی سامانەکەی لەدەستدەدات.

سەرەتای ئەمساڵ  بێزۆس و ماککانزی هاوسەری هەواڵی جیابونوەیان راگەیاند، بەگوێرەی دۆچەڤێلەی ئەڵمانی سەدا 4 ی سامانەکەی بێزۆس دەدرێت بە ماککانزی هاوسەری کە دەکاتە 38.3 ملیار دۆلار، بەوەش هێز و پێگەی ئامازۆن لە بازارەکانی ئۆنلایندا کەمدەبێتەوە.

بەپێی بڕیارەکەی دادگا، 19 ملیۆن پشکی سایتی ئامازۆن دەدرێت بە ماککانزی، ناوبراو بەوە دەبێچە ریزبەند بیستەمی ملیاردێرەکانی جیهان دوای ئیلۆن مەسکی خاوەن کۆمپانیای تێسلا و گەورە کۆمپانیای سپەیس ئێکس و جاک مای-ی خاوەنی کۆمپانیای رکابەری ئامازۆن، عەلیبابا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP