ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کاندیدی پۆستە وەزارییەکان یەکلادەکاتەوە

- 7/6/2019 12:33:00 PM 5533 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەنگ بە کاندیدەکان دەدات بۆ پۆستەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 پێویستە لایەنەکانی بەشداربوی کابینەی نوێ تا سبەی یەکشەممە سیڤی کاندیدەکانیان بدەنە سەرۆکی راسپێردراو

 

کۆبونەوە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ئەوەش لەکاتێکدایە پێویستە لایەنەکانی بەشداربوی کابینەی نوێ تا سبەی یەکشەممە سیڤی کاندیدەکانیان بدەنە سەرۆکی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەنگ لەسەر سەرجەم کاندیدەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان دەدات

 

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە خەندان-ی ڕاگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا کە تایبەتە بە بڕیاردان، لەسەر کاندیدەکانی ئەو حیزبە دەنگ لەسەر سەرجەم کاندیدەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان بدرێت.
لەناو یەکێتیدا بۆ سەرجەم پۆستەکان زیاتر لە چەند کاندیدێک هەیە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ سەرجەم پۆستەکان زیاتر لە چەند کاندیدێک هەن و چاوەڕان دەکرێت لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا سەرجەم پۆستەکان یەکلابکرێنەوە.

مستەفا چاوڕەش وتیشی، "بۆ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە سێ کەس کاندیدن، بەندە لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل و سیروانی کوێخا نەجم، هەرکەسێکمان دەربچێت لەدەنگدان، ڕێز لە بڕیاری کۆبونەوەکە دەگرین". 

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP