نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی جیهان

- 7/6/2019 10:01:00 AM 1010 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمرۆ شەمە، نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی، ئەوەش بەهۆی زیاتر بونی فشارە نێودەوڵەتیەکانی سەر ئێران و كەمكردنەوەی رێژەی هەناردەكردنی نەوتی رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك).

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 93 سەنت و  لەسەدا1.47 بەرزبوەتەوە، بەوەش  یەك بەرمیل بە 64 دۆلار و 23 سەنت لە بازارەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 17 سەنت بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 57 دۆلار و 51 سەنت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP