هۆشیار عەبدوڵا: تەمەنام دەكرد سندوقی خانەنشینیەکەی حكومەتی هەرێم وەک ئێستا خاڵی و سفر نەبوایە

- 7/5/2019 6:31:00 PM 4301 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هۆشیار عەبدوڵا لە بەراوردێكی سیاسەتی نەوتی هەرێم بەرامبەر سیاسەتی نەوتی عێراق، رایدەگەیەنێت، تەمەننام دەکرد حکومەتی هەرێم، لە بری ئەو 30 ملیار دۆلارە (کە دەڵێن قەرزارین) پاشەکەوتی هەبوایە، یا هەر نا  سندوقی خانەنشینیەکەی وەک ئێستا خاڵی و سفر نەبوایە".
هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ڕایگەیاند"بە پێی لێدوانێکی فەرمیی بانکی ناوەندی عێراقی، یەدەگی بیانی عێراق بۆ بڕی 72 ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بە سود بینین بە بەرزبونەوەی نرخی نەوت بگاتە 86 ملیار دۆلار.
هەموان دەزانین کە داهاتی سەرەکی عێراق فرۆشتنی نەوتە، لەگەڵ تێچوی شەڕی داعش و ئاوارە و قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت تواندرا دۆخی ئابوری عێراق بەتایبەتی لە سیاسەتی نەقدیدا بەرجەستە بکرێت

 

هۆشیار عەبدوڵا وتیشی"هەموان دەزانین کە داهاتی سەرەکی عێراق فرۆشتنی نەوتە، لەگەڵ تێچوی شەڕی داعش و ئاوارە و قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت تواندرا دۆخی ئابوری عێراق بەتایبەتی لە سیاسەتی نەقدیدا بەرجەستە بکرێت ". 

عێراق لە ئێستادا لەسەروی سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەفرۆشێت، جگە لە ئیدارەدانی دەوڵەت یەدەگیشی دەکات

 

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ڕونیدەکاتەوە، "عێراق لە ئێستادا لەسەروی سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەفرۆشێت، جگە لە ئیدارەدانی دەوڵەت یەدەگیشی دەکات، هەڵبەتە ئەوە بەمانای ئەوە نیە کە نەوتی عێراق گەندەڵی و دزی تێدا نەبێت، بەڵام سەرباری گەندەڵیەکان بڕی پارە و داهات دیارە کە چۆنە و چەندە". 

بڕواننە دۆخی حکومەتی هەرێم، نەوتی هەرێم دەفرۆشێ، سەروەختێک بەشێکی نەوتی کەرکوکیشی دەفرۆشت، بپرسن لەبری یەدەگ و پاشەکەوت چەند قەرزدارە

 

لە بەرامبەردا، هۆشیاری عەبدوڵا رەخنەی لە سیاسەتی نەوتی حكومەتی هەرێم گرتوە و دەڵێت،" بڕواننە دۆخی حکومەتی هەرێم، نەوتی هەرێم دەفرۆشێ، سەروەختێک بەشێکی نەوتی کەرکوکیشی دەفرۆشت، بپرسن لەبری یەدەگ و پاشەکەوت چەند قەرزدارە، لە دڵەوە تەمەننام دەکرد حکومەتی هەرێم، لە بری ئەو 30 ملیار دۆلارە (کە دەڵێن قەرزارین) پاشەکەوتی هەبوایە، یا هەر نا  سندوقی خانەنشینیەکەی وەک ئێستا خاڵی و سفر نەبوایە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP