یەكێك لە گروپەكانی ناو حەشدی شەعبی پابەندبونی خۆی بۆ بڕیارەكانی عادل عەبدولمەهدی راگەیاند

- 7/5/2019 12:25:00 PM 4186 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گروپی سه‌رایا ئه‌لسه‌لام كە یەكێكە لە گروپەكانی ناو حه‌شدى شه‌عبی و سەر بە موقتەدا سەدری سەرۆكی رەوتی سەدر، پابەندبونی خۆیان بە بڕیارەكانی عادل عەبدولمەهدی راگەیاند و سه‌رجه‌م باره‌گاكانیان له‌ ناوچە جیاوازەكانی عێراق داخست.

لەبڕیارێكدا، لیژنەی كاروباری چەكداری سه‌رایا ئه‌لسه‌لام كە ئاراستەی سەرۆكایەتی فیرقەكانی بەغداو كەربەلا و باشوری كردوە، سەرجەم ئەندامەكانی لە بارەگاكانی ئاگاداركردوەتەوە كە پابەندی بڕیارەكانی   موقته‌دا سه‌در و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بن.

له‌ ماوه‌ى 10 ڕۆژدا سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازییه‌كانیان به‌ میكانزیزمێكى گونجاو راده‌ستى حكومه‌تی عێراق بكەن

 

لیژنەكە داوایكردوە كە سەرۆكایەتی ئەو فیرقانە له‌ ماوه‌ى 10 ڕۆژدا سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازییه‌كانیان به‌ میكانزیزمێكى گونجاو راده‌ستى حكومه‌تی عێراق بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش داوای پێكهێنانی لیژنەی سەرژمێری كردوە بۆ راپەڕاندنی كارەكان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP