هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەستگیركرنی چوار بەرپرسی پێشوی عێراق دەدرێت

- 7/4/2019 10:11:00 PM 10891 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەكی سیاسی عێراقی رایگەیاند، تا ئێستا بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەستگیركردنی ژمارەیەك بەرپرسی باڵای پێشوی عێراق نەدراوە.
لە ئێستادا لە لایەن چەند لایەنێكی سیاسیەوە هەوڵێك لە ئارادایە، تا كێشەی دۆسیەكانی تاریق هاشمی، جێگری سەرۆك كۆماری پێشوتری عێراق و رافیع عیساوی، وەزیری دارایی پێشوتری عێراق چارەسەربكرێت

 

بەپێی ئەو سەرچاوە سیاسیەی عێراق بۆ ئاژانسی RT روسی، لە ئێستادا لە لایەن چەند لایەنێكی سیاسیەوە هەوڵێك لە ئارادایە، تا كێشەی دۆسیەكانی تاریق هاشمی، جێگری سەرۆك كۆماری پێشوتری عێراق و رافیع عیساوی، وەزیری دارایی پێشوتری عێراق چارەسەربكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدا، دۆسیەكانی ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشوی نەینەواو و عەلی حاتەم سلێمان، كە یەكێك بوە لە بەرپرسانی خۆپیشاندانەكانی ئەنبار لە ساڵی 2013، هەوڵی چارەسەركردنیان دەدرێت.

ئێمە چاوەڕێین خواستی دادپەرەوەران بەسەر توندڕەواندا سەربكەوێت و رێگەبدەن سیستمی دادوەری لەژێر فشاردا نەبێت

 

ئەو سەرچاوەیە كە لەو چوار بەرپرسە باڵایەی پێشوی عێراق نزیكە راشیگەیاندوە "ئێمە چاوەڕێین خواستی دادپەرەوەران بەسەر توندڕەواندا سەربكەوێت و رێگەبدەن سیستمی دادوەری لەژێر فشاردا نەبێت"، ئاماژەی بەوەشكردوە "ئەو لایەنانەی هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەكان رەتدەكەنەوە لە ئێرانەوە نزیكن".

ماوەی چەند رۆژێكە، لە عێراق سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەو چوار بەرپرسەی پێشو دەنگۆیەكی گەورە هەیە، سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند ساڵێكە فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەرچواریان دەركراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP