هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

قوباد تاڵەبانی: ليواى پاراستنی سلێمانی هەوێنی پاراستنی ئارامی شارن

- 7/4/2019 8:57:00 PM 5164 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"ليواى پاراستنی سلێمانی هەوێنی پاراستنی ئارامی شارن".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە كە سەردانی لیوای پاراستنی سلێمانی كردوە.

بۆ باشتر بەجێهێنانی ئەركەكانیشیان هەمو پاڵپشتییەكی خۆمان دەربڕی

 

قوباد تاڵەبانی نوسیویەتی،"ليواى پاراستنی سلێمانیم بەسەركردەوەو دەستخۆشیم لە فەرماندەو ئەفسەران و كارمەندانی ئەو هێزە كرد كە هەوێنی پاراستنی ئارامی شارن". 

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی ليواى پاراستنی سلێمانی ئەوەشی وتوە،"قوربانییەكانیان لە شەڕی داعش و لێبڕانیان لەپێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان جێگای ڕێز و نرخاندنە، بۆ باشتر بەجێهێنانی ئەركەكانیشیان هەمو پاڵپشتییەكی خۆمان دەربڕی".

 


نیشانەکردن :

#قوباد تاڵەبانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP