بەغدا و هەولێر پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگەیان بۆ كەركوك تاوتوێكرد

- 7/4/2019 8:37:00 PM 8757 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسەكانی عێراق رایانگەیاند، بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك، حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێم كۆبونەتەوە.

بەپێی ئاژانسەكانی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرپرسانی سەربازی حكومەتی بەغدا لەگەڵ شاندێكی سەربازی حكومەتی هەرێم كۆبونەتەوە، بە مەبەستی گفتوگۆ و تاوتوێكردنی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك كۆبونەوەیان ئەنجامداوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك رایگەیاندوە "بەرپرسانی سەربازی حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێم لە سەربازگەی كەیوان كۆبونەتەوە، تا لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك بڕیاربدەن".

ئاماژەی بەوەشكردوە " كۆبونەوەكە لەژێر چاودێری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا ئەنجامدراوە و ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەر و راوێژكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش لەو كۆبونەوەیەدا بەشداریانكردوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP