هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

مەسرور بارزانی و نوێنەری تایبەتی سەرۆكی فەڕەنسا بۆكاروباری سوریا كۆبونەوە

- 7/4/2019 6:22:00 PM 1249 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە دیدارێكدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، راسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی فەڕەنسا بۆ كاروباری سوریا ڕایگەیاند، فەڕەنسا لە پشتیوانی و هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/7/2019 مەسرور بارزانی، راسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە فرانسوا سینیمو، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی فەڕەنسا بۆ سوریا و شاندی یاوەری كرد.

لەم دیدارەدا، كە كۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەولێر ئامادەبو، دواپەرەسەندن و پێشهاتەكانی ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردو گەلی فەڕەنسا و كوردستان تاووتوێكران.

مەسرور بارزانی، پشتیوانی و یارمەتییەكانی فەڕەنسای بۆ هەرێمی كوردستان بەرزنرخاند و تیشكی خستەسەر هەنگاوەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە و پرسە هەڵواسراوەكان.
پێویستە لە هەر چارەسەرێكدا گەرەنتی مافی هەمو پێكهاتەكانی سوریا بكرێت و تەواوی هێزە نیشتمانییەكان لە داڕشتنەوەی ئایندەی وڵاتەكەدا بەشدار بن

 

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و پەرەسەندنی رەوشی سوریا ئاڵوگۆڕكرا و جەخت كرایەوە، كە پێویستە لە هەر چارەسەرێكدا گەرەنتی مافی هەمو پێكهاتەكانی سوریا بكرێت و تەواوی هێزە نیشتمانییەكان لە داڕشتنەوەی ئایندەی وڵاتەكەدا بەشدار بن.

لەلای خۆیەوە، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی فەڕەنسا بۆ كاروباری سوریا، وێڕای بەئاوات خواستنی سەركەوتن بۆ مەسروور بارزانی لە سەرۆكایەتیكردنی كابینەی داهاتوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوپاتی لە درێژەدان و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا كردەوە و رایگەیاند، وڵاتەكەی لە پشتیوانی و هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان بۆ پێشكەوتنی زیاتر بەردەوام دەبێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP