گۆڕان شۆرتلیستی كاندیدەكانی كردوە و سبەی یەكلادەكرێنەوە

- 7/4/2019 5:14:00 PM 2198 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، سبەی كاندیدی وەزارەتەكانی بەركەوتەی گۆڕان یەكلایی دەكرێتەوە.

شیروان برایم حەوێز، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە خەندان-ی راگەیاند،"پێشتر جڤاتی نیشتیمانی لیژنەیەكی دروستكردبو بۆ شۆرت لیستی ناوی كاندیدەكان، سبەی كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە گردی زەرگەتە لەسەر ئەو پرسە كۆدەبینەوە و تاووتوێی دەكەین، لەئێستادا ناوی كاندیدەكان شۆرت لیست كراوە و سبەی دەبێت بزانین ئەو كارە چۆن كراوە و دواتر لەوێ بڕیاردەدەین لەسەر كاندیدی وەزارەتەكان"

لە كۆبونەوەكەی سبەی تەنها كاندیدی چوار وەزارەتی بەركەوتەی یەكلایی دەكرێتەوە

 

وتیشی،"پێشتر جڤاتی نیشتیمانی بڕیاریدابو لە نێوان سێ كاندید بۆ پێنج كاندید بۆ هەر وەزارەتێك دیاریی بكرێت و لەناو جڤاتی نیشتیمانی یەكلایی بكرێتەوە، لەبارەی ئەو كاندیدانەشی لەناو راگەیاندنەكان بڵاودەكرێنەوە، زانیارییەكان بۆچونی هەندێك كەسن و مەرج نییە راست بن، چونكە هەتا ئێستا یەكلایی نەكراونەتەوە و لیژنەكە شۆرت لیستی كردون و بەیانی لەناو جڤاتی نیشتیمانی یەكلایی دەكرێنەوە".

شیروان برایم حەوێز ئاماژەی بەوەشكرد،" لە كۆبونەوەكەی سبەی تەنها كاندیدی چوار وەزارەتی بەركەوتەی یەكلایی دەكرێتەوە و ئەو پۆستانەی دیكە پێویستیان بە سوێندخواردن هەیە لەناو پەرلەمانی كوردستان"دەبێت.

 


نیشانەکردن :

#گۆڕان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP