ڤیدیۆ؛ ئەلبومی یادگاریەکانی خەلیل سدیقی بڵاودەکرێتەوە

- 7/4/2019 2:25:00 PM 4868 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئنستیتیوتی کەلەپوری کورد ئەلبومی یادگارییەکانی خەلیل سدیقی بڵاودەکاتەوە. 

خەلیل حاجی محەمەد سدیق، هونەرمەندێکی دەنگخۆشی ناوەڕاستی سەدەی بیستی ناوچەی موکریان بوە، ساڵی 1930 لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری مهاباد لە دایک بوە.

خەلیل حاجی محەمەد سدیق، ئەندامێکی چالاکی دەستەی لاوانی حزبی دیموکراتی سەردەمی کۆماری مەهاباد بوە، لەمانگی نیسانی 1946 دا بۆ زانکۆی ساربازی "سالیانسکی"ی شاری باکۆ تێردراوە، دوای حەوت مانگ لە روخانی کۆماری مهاباد بەرەو مەهاباد گەڕاوەتەوە.

خەلیل ساڵانی 1953- 1963 لە رادیۆی مەهاباد گۆران وتوە، دەنگی ئەم رادیۆیە تەنها شاری مەهاباد و ئاواییەکانی دەوروبەری بیستراوە، لە سەرەتاوە بەرهەمانیش راستەوخۆ بڵاوکراونەتەوە و تۆمارنەبون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP