روسیا: ئەو ژێردەریاییەی ئاگری گرت هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی بو

- 7/4/2019 2:04:00 PM 20172 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
وەزیری بەرگری روسیا راگەیاند، ژێردەریاییە سەربازییە نهێنییەکەی کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە ئاوەکانی روسیا گڕیگرت هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی بو.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند ئەو ژێردەریاییە سەربازییە نهێنییەکەی کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە ئاوەکانی روسیا گڕیگرت هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی بو.
ئاگر لەبەشی پاتری ژێردەریاییەکە کەوتۆتەوە و نزیکیش بوە لەبەشی هەڵگرتنی کڵاوە ئەتۆمییەکە

ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری کۆمێنتەکانی وەزیری بەرگری وڵاتەکەیانی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتوە، شۆیگۆ بە ڤیلادمیر پوتینی راگەیاندوە لەو روداوەی کە تێیدا 14 کەشتیوانی دەریایی گیانیان لەدەستدا ئاگر لەبەشی پاتری ژێردەریاییەکە کەوتۆتەوە و نزیکیش بوە لەبەشی هەڵگرتنی کڵاوە ئەتۆمییەکە، بەڵام پارێزراو بوە.
لەساڵی 2008ەوە مەترسیدارترین روداوی ئاگرکەوتنەوەی ژێردەریایی روسیایە

ئەو روداوە لەساڵی 2008ەوە مەترسیدارترین روداوی ئاگرکەوتنەوەی ژێردەریایی روسیایە کە تێیدا ژێردەریایی (نێرپا) بەهۆی گڕگرتنی بەشی ئاگرکوژاندنەوەی ژێردەریاییەکەوە 20 کەس گیانیانلەدەستدا.
  

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP