سێ ملیۆن و 162 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک هەناردە کراوە
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی رابردوی ئاشکراکرد

- 7/4/2019 9:04:00 AM 2090 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگەیاند، لەم مانگی حوزه‌یرانی رابردودا بڕی زیاتر له‌ 105 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كردوه‌ و تێكڕای هه‌نارده‌كردنی رۆژانه‌شی سێ ملیۆن و 520 هه‌زار به‌رمیل بوه‌، دەشڵێت، کۆی داهاتی بەدەستهاتو زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بوە.
مانگی رابردو عێراق 105 ملیۆن و 603 هه‌زار و 107 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردوه‌

 

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا كۆی هه‌نارده‌ی نه‌وتی له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردو و بڕی داهاتی به‌ده‌ست هاتو بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند، "عێراق له‌ مانگی رابردودا له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوە بڕی 105 ملیۆن و 603 هه‌زار و 107 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كردوه‌". 
عێراق بڕی شه‌ش ملیار و 397 ملیۆن و 172 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ستکەوتوە

 

لەبارەی داهاتی نەوتی به‌ده‌ستهاتو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دەڵێت، "بڕی شه‌ش ملیار و 397 ملیۆن و 172 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی به‌ده‌ست هاتوە".
 بڕی سێ ملیۆن و 162 هه‌زار و 559 به‌رمیل نەوتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك رەوانەی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوە

 

عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، "له‌ بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ مانگی رابردو عێراق هه‌نارده‌ی كردوه‌ 101 ملیۆن و 705 هه‌زار به‌رمیل له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بون، هه‌روه‌ها بڕی سێ ملیۆن و 162 هه‌زار و 559 به‌رمیل نەوتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ رەوانەی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌ كێڵگه‌ی گه‌یاره‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا 735 هه‌زار و 548 به‌رمیل بوە کە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان کراون. 
بڕی هه‌نارده‌ی عێراق له‌ نه‌وت له‌ رۆژێكدا له‌ مانگی رابردودا بریتی بوه‌ له‌ سێ ملیۆن و 520 هه‌زار به‌رمیل

 

عاسم جیهاد وتیشی، "بڕی هه‌نارده‌ی عێراق له‌ نه‌وت له‌ رۆژێكدا له‌ مانگی رابردودا بریتی بوه‌ له‌ سێ ملیۆن و 520 هه‌زار به‌رمیل، بڕی هه‌نارده‌كراو له‌ به‌نده‌ره‌كانی به‌سرا سێ ملیۆن و 390 هه‌زار و له‌ جه‌یهانه‌وه‌ 105 هه‌زار به‌رمیل بوه‌، هه‌رچی تێكڕای رۆژانه‌ی كێڵگه‌ی گه‌یاره‌یه‌ 25 هه‌زار به‌رمیل بوه‌". 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رونیکردەوە، نرخی هه‌ر به‌رمیلیك نه‌وت له‌ نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی مانگی رابردو بە 60.578 دۆلار فرۆشراوە. 

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP