سەرۆكی هەرێم و نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق كۆبونەوە

- 7/2/2019 6:12:00 PM 929 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ سێ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێنین هێنس نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و شاندێكی یاوەری كۆبوەوە.
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت ڕۆڵێكی به‌رچاو له‌ دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق ببینێت

 

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی، لە كۆبونەوەكەدا نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان كۆبونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ هه‌ر پازده‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رز نرخاند و راشیگەیاند نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت ڕۆڵێكی به‌رچاو له‌ دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق ببینێت.

لەبەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕێكخستنی كۆبونه‌وه‌یانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاراستەی نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق كرد و هیوای خواست ئه‌م جۆره‌ دیدارانه‌ به‌رده‌وام بن به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر دیالۆگێك نیشاندا به‌شێوه‌یه‌ك گرفته‌كان به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی گونجاو چاره‌سه‌ر بكرێن.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ بو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP