کەژێ هاوتا رونکردنەوە لە بارەی پەیوەندیە تەلەفونیەکەی زیاد ئەسعەد دەدات

- 7/2/2019 3:15:00 PM 97607 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خانمە هونەرمەند کەژێ هاوتا لەبارەی پەیوەندیە تەلەفونیەکەی شەوی رابردوی زیاد ئەسعەد رونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "ئیتر واز لەو جۆرە قسانە بینن، دیدارەکەی مامە زیاد بە تەواوی دروستە".
ئیتر واز لەو جۆرە قسانە بینن، دیدارەکەی مامە زیاد بە تەواوی دروستە بەبێ هیچ گومانێک

 

خانمە هونەرمەند کەژێ هاوتا، برازای هونەرمەند زیاد ئەسعەد لەبارەی پەیوەندیە تەلەفونیەکەی شەوی ڕابردوی زیاد ئەسعەد رایگەیاند، "ئیتر واز لەو جۆرە قسانە بینن، دیدارەکەی مامە زیاد بە تەواوی دروستە بەبێ هیچ گومانێک، ئێمە وەک بنەماڵەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد متمانەی تەواومان بە کۆمپانیای بابیلۆن و خودی راگەیاندنکار عەبدولغەفار هەیە".
دەبێت ئێوە بزانن کە زیاد ئەسعەد ئەو شێوازەی قسەی پێ دەکات لە هەمو دیمانەکانی پێشوی بە هەمان شێوە بوە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەبێت ئێوە بزانن کە زیاد ئەسعەد ئەو شێوازەی قسەی پێ دەکات لە هەمو دیمانەکانی پێشوی بە هەمان شێوە بوە، شارچێتی ناوێت ئەوە زمانێکی ستانداردە لەناو میدیای کوردیدا، بۆیە دیدارەکەی سەرتاپای قسەی خۆیەتی".
شەوی رابردو زیاد ئەسعەد لە پەیوەندیەکەی تەلەفونیدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە لەسەر دۆخی تەندروستی و دەرونی بڵاوکرابونەوە

 

ئەو وتانەی کەژێ هاوتا دوای ئەوەدێت، کە شەوی رابردو هونەرمەند زیاد ئەسعەد لە پەیوەندیەکەی تەلەفونیدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە لەسەر دۆخی تەندروستی و دەرونی بڵاوکرابونەوە.

دوای بڵاوبونەوەی تۆمارە دەنگییەکە، بەشێک لە خەڵک لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە رایانگەیاند، پێیان وابو ئەو دەنگەی لەو تەلەفۆنەدا هەیە "خودی هونەرمەند زیاد ئەسعەد نیە و ساختەیە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP