خۆپیشاندانەکانی سودان دەیان کوژراو برینداری لێکەوتەوە

- 7/1/2019 10:02:00 PM 1367 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕۆی سودان توندوتیژی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 7 خۆپیشاندەر کوژران و 181 کەسی دیکەش برینداربون.

بەپێی هەواڵێکی ئەل عەرەبیە، ئەمڕۆ دوشەممە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕۆی سودان توندوتیژی لێکەوتەوە و بەگوتەی وەزارەتی تەندروست، لانیکەم 7 خۆپیشاندەر کوژران و 181 کەسی دیکەش برینداربون.
دەیان هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی ئەمڕۆی سودانیان کردوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە دەیان هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی ئەمڕۆی سودانیان کردوە دژبە ئەنجومەنی ژەنەراڵە سەربازییەکانی وڵاتەکەیان.
 ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەرانی بەسەختی برینداربون

لەمبارەیەوە کۆمیتەی پزیشکانی سودان کە پەیوەندییان بەخۆپیشاندانەکانەوە کردوە، ئاشکرایانکرد ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەرانی بەسەختی برینداربون و ئەگەری بەرزبونەوەی رێژەی کوژراوەکان نزیکە.

شایەتحاڵەکان جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا پۆلیس گازی فرمێسکڕێژیان دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە.

لای خۆشییەوە ژەنەراڵ محمد حەمدان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی سودان داوای رێکەوتنێکی گرنگ و بەپەلەی کردوە.

نیشانەکردن :

#سودان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP