پاش سەردانەكەیان بۆ عێراق و كوەیت
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە

- 7/1/2019 2:51:00 PM 2063 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنجومەنی ئاسایش پاش سەردانیان بۆ عێراق و کوەیت راگەیەندراوێكیان سەبارەت بەو سەردانە بڵاوکردووە و تێیدا دەڵێت: "لەو سەردانەدا شاندەکە پێشوازیان لەو پێشکەوتنانە کردوە کە هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ ناویەتی".

راگەیەندراوەکە جەخت لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵکی عێراق لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی بەغداد دەکاتەوە، هانیان دەدات بۆ بەردوامبون لەسەر هەوڵەکانیان بۆ چاکسازی و زیادکردنی داهاتی ناوخۆیی، لەپێناو بەدیهێنانی داخوازی و خواستەکانی خەڵکی عێراق.

ھەروەھا ڕایانگەیاندوە کەئەنجومەنی ئاسایش بەردوامبون وهەوڵی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان بە گرنگ دەزانێت بۆ دۆزینەوەی ئەو تاوانانەی لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون.

لە 28 و 29ی حوزەیران، شاندێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی کوەیتیان کرد و لە 29ی حوزەیرانیش بۆ یەکەمجار سەردانی عێراقیان کرد و لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی حکومەتی فیدڕاڵ و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP