بریتانیا گەورەترین هێزی دەریایی رەوانەی سنورە دەریاییەكانی روسیا دەكات

- 6/30/2019 9:28:00 PM 5977 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكان، هێزێكی سەربازی گەورە بە سەركردایەتی شانشینی یەكگرتوی بریتانیا بەرەو دەریای باڵتیك و سنورەكانی روسیا بەڕێدەكەوێت.

هێزەكە بریتیە لە 44 كەشتی و چوار هەزار سەرباز كە بەرەو لیتوانیا بەڕێدەكەون

 

 

بە مەبەستی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی، هێزێكی گەورەی دەریایی كە پێكهاتوە لە 44 كەشتی و نزیكەی چوار هەزار سەرباز و لە لایەن هەشت وڵاتەوە خراونەتە ئامادەباشیەوە، بە پێشڕەوی شانشینی یەكگرتوی بریتانیا بەرەو لیتوانیا بەڕێدەكەون، تا لە نزیك كەشتی جەنگی كالینینگراد-ی روسی مەشقی سەربازی ئەنجامبدەن.

لە ئەنجامی ناكۆكیەكانیان لەگەڵ روسیا ئەو كارە ئەنجامدەدرێت

 

ئەو هەنگاوە لەمیانی زنجیرە مەشقێكی سەربازیدایە كە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەوروپای رۆژهەڵات و باكور، لە سەروبەندی زیاتربونی ناكۆكیەكانیان لەگەڵ روسیا و بەهۆی بابەتەكانی تایبەت بە"مەترسیەكانی روسیا" ئەنجامیدەدەن.

لەو چوارچێوەیەدا، بێنی مۆردۆنت، وەزیری بەرگری بریتانیا لەمیانی لێدوانكیدا رایگەیاند "ئەو  پرۆسەیە ناوی پارێزگاری باڵتیك-ە و بەرامبەر ئەو سیاسەت و مەترسیانەیە كە حكومەتی كرملین دروستیدەكات"، وتیشی "روسیا بەردەوامە لە بڵاوكردنەوەی هێزی سەربازی زیاتر و چەكی نوێ".

لەندەن توانیویەتی زیاتر لە هەزار سەرباز لە چالاكیە جۆراوجۆرەكاندا بەكاربهێنێت

 

هاوكات مۆردۆنت لەبارەی دروستكردن و جێبەجێكردنی چەند سیناریۆیەكی پێشبینیكراو هۆشداریدا، راشیگەیاند "حكومەتی لەندەن بە مەبەستی جەخت خستنەسەر دەریای باڵتیك، چاوی بە بودجەی سەربازی خۆیدا خشاندوەتەوە، بەوەش توانیویەتی لە چالاكیە جۆراوجۆرەكاندا و لە چوارچێوەی ناتۆ-شدا زیاتر لە دە هەزار سەربازی هەبێت".


نیشانەکردن :

#بریتانیا #روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP