بەپەلە

سبەی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

- 6/30/2019 7:04:00 PM 6947 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بریارە سبەی دوشەممە، پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێکھێنانی حکومەت و یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک کۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی خەندان کۆبونەوەکە لە شاری ھەولێر دەبێت و وەک کۆبونەوەی درێژەپێدانی کۆبونەوەکانی دیکەی ئەو دو حزبە دەبێت بۆ پێکھێنانی حکومەت و پۆستی پارێزگاری کەرکوک .
تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە پرسی یەکلایکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و کابینەی نوێی حکومەتە کە تا ئێستا لە نێوان پارتی و یەکێتی بەتەواوی یەکلای نەکراونەتەوە

 

بەگوێرەی زانیاریەکانی (خەندان) تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە پرسی یەکلایکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و کابینەی نوێی حکومەتە کە تا ئێستا لە نێوان پارتی و یەکێتی بەتەواوی یەکلای نەکراونەتەوە.

یەکێتی ژمارەیەک کاندیدی بۆ پارێزگاری کەرکوک داوەتە پارتی دیموکراتی کوردستان، بەگوێرەی زانیاریەکان سبەی شاندی باڵای ئەو دو حزبە لەسەر ئەو کاندیدانە و حکومەتی نوێ گفتوگۆ دەکەن.

ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان د. ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازی درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی 15 رۆژ کرد و دواتر بە دەنگی 84 پەرلەمانتار پێشنیازەکە پەسەندکرا.

درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی یاسادانانی په‌رله‌مان بۆ ئەوەیه‌ دەرفەتێکى زیاتر بدرێت بەلایەنەکان، بەتایبەت یەکێتى و پارتى کە بەردەوام لە گفتوگۆدان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

لوقمان وەردى، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاندبو، "به‌پێی رێكه‌وتنی نێوانیان هه‌ردولا هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانى کابینەى نوێی حكومه‌تی هه‌رێم دەبێ پرسى کەرکوک چارەسەر بکرێت بەدانانى پارێزگارێکى کورد له‌ پشكی یه‌كێتی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "یه‌كێتی پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌ و نه‌رمی زۆری نواندوه‌، ده‌بێت پارتیش نه‌رمی بنوێنێت و پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌ بێت، 12ی تەموزیش دوا واده‌یه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت و پێویسته‌ لایه‌نه‌كان ته‌بابن، چونكه‌ خه‌ڵك چاوه‌ڕێی خزمه‌تكردنی زیاتره‌".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP