ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد

- 6/30/2019 10:40:00 AM 8390 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

یاسین سه‌لیم مزوری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و له‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ به‌خاك سپێردرا.

عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردو یاسین سه‌لیم مزوری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌ فراكسیۆنی پارتی كۆچی دوایی كردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یاسین مزوری به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ شه‌وی رابردو كۆچی دوایی كرد و ئەمڕۆش له‌ گۆڕستانی ناحیه‌ی به‌حركه‌ به‌ خاكسپێردرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP