هاوسەری حاکمی دوبەی بە 39 ملیۆن دۆلارەوە بەرەو بریتانیا هەڵهاتوە

- 6/29/2019 7:45:00 PM 57322 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی جیهانیی، هاوسەری شێخ محەمەد بن رەشید ئال-مەکتوم جێگری سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆكوەزیران و حاكمی دوبەی، بە 39 ملیۆن دۆلارەوە هەڵهاتوە بۆ شانشینی بریتانیا.

ئاماژە بەوەشدراوە حەیا ئەلحسەین بن تەلال، هاوسەری شێخ محەمەد بن رەشید ئال-مەکتوم ، جێگری سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆكوەزیران و حاکمی دوبەی بە یارمەتی سیاسەتمەدارێکی ئەڵمانیا بەرەو ئەو وڵاتە هەڵهاتوە و لەوێشەوە چوە بۆ بریتانیا.

چەند سەرچاوەیەک باس لەوەشدەکەن، ناوبراو لەگەل خۆیدا زەیدی کوڕی و جەلیلەی کچیشی بردوە، هاوکات داوای مافی پەنابەرێتی سیاسیی کردوە لە بریتانیا.

شێخ محەمەد بن رەشید ئال-مەکتوم، داوای لە وڵاتی ئەڵمانیا کردوە کە هاوسەرەکەی رادەستبکەنەوە، بەڵام حکومەتی ئەڵمانیا ئەو داواکاریەی رەتکردوەتەوە، ئەوەش ئاڵۆزی سیاسی لەنێوانیاندا دروستکردوە.

هەواڵی هەڵهاتنی هاوسەری حاکمی دوبەی لە کاتێکدایە، دوساڵ لەمەوبەر شەیخە لەتیفە، کچە گەورەی  شێخ محەمەد بن رەشید ئال-مەکتوم، بەرەو وڵاتانی ئەوروپا هەڵهات و تا ئێستا بێسەروشوێنە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP