باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ عێراق لەبارەی نرخی ڤیزاوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

- 6/29/2019 3:27:00 PM 21568 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ عێراق رایگەیاند، نرخی ڤیزای چونه‌ ناوه‌وه‌ی توركیای بۆ عێراقییه‌كان دیاریكردوە کە 35 دۆلارە، داواش ده‌كات له‌و نرخه‌ زیاتر وه‌رنەگیرێت.

باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "تێچوی وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی 30 دۆلاره‌ له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی باجدا ده‌بێته‌ 35.40 دۆلاری ئه‌مریكی".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ده‌بێت هاوڵاتی داوای ڤیزای جۆری c1 بكات له‌ رێگای ئه‌و نوسینگانەی خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی له‌ نێوان باڵیۆزخانه‌ و عێراقییه‌كان رێكده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شت بۆ توركیا بكه‌ن.

باڵیۆزخانه‌ی توركیا دەشڵێت، "ئەگەر داوای پاره‌یه‌كی زیاتر له‌م پاره‌یه‌ كرا كه‌ دیاریكراوه‌، داوا له‌ هاوڵاتیانی عێراقی ده‌كه‌ین، له‌ رێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا ئاگادار بكه‌نه‌وه‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP