بەپەلە

پوتین: ئەوەی لەتواناماندا بێت دەیکەین بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا

- 6/29/2019 11:44:00 AM 1066 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئەوەی پێیانبکرێت بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دەیکەن.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەمە لەدوەمین رۆژی کۆبونەوەکانی ( G-20)دا لە ئۆساکای ژاپۆن، ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، ئەوەی پێیانبکرێت بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دەیکەن.
ئەوە واشنتن خۆی دەزانێت چۆن کار بۆ باشترکردنی پەوەندییەکانیان دەکات

لەبارەی ئەگەری سەپاندنی سزاکان بەسەر وڵاتەکەیدا، پوتین هاوڕێیانە وەڵامی رۆژنامەنوسەکەی دایەوە و رایگەیاند، ئەوە واشنتن خۆی دەزانێت چۆن کار بۆ باشترکردنی پەوەندییەکانیان دەکات.

جەختیشی کردەوە، ئەوان نایانەوێت لەگەڵ ئەمریکا لەململانێی بەردەوامدابن، بەڵکو هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانیان دەدەن.

دوێنێ هەینی بەئامادەبونی ئەندامانی گروپی بیست ( G-20) و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەشێکی زۆر لەوڵاتانی میوان کۆبونەوەکانی ( G-20) لە ئۆساکای ژاپۆن دەستیپێکرد و ئامانج لەکۆبونەوەکەش بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان و چارەسەری گەرمبونی پلەی گەرمی زەوییە.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP