ئەوروپا: به‌ مه‌به‌ستی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران میكانیزمێك ئاماده‌ و كارایه‌

- 6/28/2019 11:26:00 PM 3828 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە راگەیەندراوێكی یەكێتی ئەوروپادا هاتوە، ژمارەیەك وڵاتی ئەو یەكێتیە میكانیزمێكی بازرگانی تایبەتیان هەیە، كە ئامادە و كارایە بە مەبەستی  دوركەوتنەوە لە سزا ئابوریەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سه‌ر ئێران.

سێ وڵاتی ئه‌وروپی له‌و میكانیزمه‌دا به‌شدارن 


راگەیەندراوەكەی یەكێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەكردوە "هەریەك لە فرەنسا و ئەڵمانیا و شانشینی یەكگرتوی بریتانیا بە بەشداربوانیان راگەیاندوە، میكانیزمی كاری ئه‌و كۆمپانیایه‌ لە ئێستادا كارایە بۆ هەمو وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا و به‌مزوانه‌ دەستدەكات بە كارەكانی".

ئێران میكانیزمه‌كه‌ی بۆ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا بنیادناوه‌


ئاماژە بەوەشكراوە، ئێران كیانێكی بۆ بازرگانیكردن لەگەڵ ئەوروپا بنیادناوە و وڵاتانی دیكەی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا دەتوانن وەكو هاوپشك بەشداری تێدابكەن".

ئەو راگەیەندراوە دوای گفتوگۆكانی ڤیەننا بڵاكرایەوە، كە لە نێوان ئێران و ئەو وڵاتانەدا ئەنجامدراوە كە واژۆیان لەسەر رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێران هەیە و تا ئێستا پابەندن بەو رێككەوتنەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP