ترەمپ بۆ پوتین: لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دوربكەوەرەوە

- 6/28/2019 10:51:00 PM 5797 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا داوای لە سەرۆكی روسیا كرد، دەستوەرنەداتە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان، كە بڕیارە ساڵی داهاتو ئەنجامبدرێت.

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ترەمپ ئەو داوایەی لە پوتین كرد

پاش ئەوەی ئەمڕۆ هەینی ،هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا لە شار ئۆساكا-ی ژاپۆن كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ترەمپ داوای لە پوتین كرد دەستوەرنەداتە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

سەرۆكی هەردو وڵات دوای كۆبوەنەوەكەیان و لەسەر رێگایان بۆ كۆوبنەوەی كۆمەڵەی وڵاتانی 20، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیان دایەوە و لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا ترەمپ بابەتی تێكەڵنەبون بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەگەڵ پوتین دەوروژێنێت ترەمپ وتی "بەڵێ بە دڵنیاییەوە".

ترەمپ روبەڕو داوای لە پوتین كرد لە هەڵبژادنەكانی ئەمریكا دوربكەوێتەوە 

 

دوای وەڵامدانەوەی رۆژنامەنوسەكە، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان رویكردە ڤلادیمیر پوتین و پێی راگەیاند "تكایە دوربكەوەرەوە لە هەڵبژاردنەكان"، لەكاتێكدا وەرگێرەكە وتەكانی ترەمپ-ی بە پوتین راگەیاند هەردو سەرۆك زەردەخەنەیان كرد.

لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ ساڵی 2016، دوابەداوی سەركەوتنی ترەمپ دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە، كە روسیا دەستی هەبوە لە ئەنجامەكاندا و بەوهۆیەوە دۆناڵد ترەمپ سەركەوتوبوە.

سەرەڕای ئەوەی دۆسیەیەكی لێكۆلینەوە سەبارەت بەو بابەتە كرایەوە، تا ئێستا وەڵامێكی تەواو نەدراوەتەوە و دۆناڵد ترەمپ و حكومەتی روسیاش ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە.


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا #روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP