"پێشتر وێنەی ناودارەکانی سلێمانی و کوردستانی لەسەربوە"
شەقامێکی سەرەکی لە سلێمانی وێنەی هۆتێلێکی کەرتی تایبەتی لەسەر دروستدەکرێت

- 6/28/2019 9:43:00 PM 6823 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دیوارێکی ڕاگر لە سەهۆڵەکە، لەسەر شاڕێی سالم لە شاری سلێمانی، کە پێشتر وێنەی چەندین نوسەر و بیرمەندی سیاسی سلێمانی و کوردستانی لەسەربو، ئێستا بەبڕیارێکی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی وێنەی هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەی لەسەر نەخشێندراوە کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ کەرتی تایبەت. 

كارەكە بە رەزامەندی ئەنجومەنی شارەوانیە و چەندین وێنەی دیكە لەسەر دیوارەكە دەنەخشێندرێت

 

زەردەشت ڕەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە خەندان-ی ڕاگەیاند: ئەم پڕۆژەیە بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ئەنجامدەدرێت، کە بریتیە لە پانۆرامای شاری سلێمانی لەسەرەتای دروستبونیەوە تاکو ئێستا، وتیشی، "لە پرۆژەکەدا وێنەی هەریەک لە قوتابخانەی فەیسەڵیە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هۆتێلی شاری جوان، دروستدەکرێت لەگەڵ چەندین هێمای دیکەی دیار و گرنگی شارەکە".

راستەوخۆ لە لایەن شارەوانیەوە سەرپەرشتی پرۆژەكە دەكرێت

 

پڕۆژەی پانۆرامای شاری سلێمانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی شارەوانی سلێمانی لە ئێستادا چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەسەر دیوارێکی ڕاگر لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)، کە چەندین هێمای شارەکەی لەسەر دەنەخشێندرێت هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە (1784) تاکو ئێستا.


نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP