بە ڤیدیۆ.. لە بەرزایی 150 مەتر-ەوە كەوتەخوارەوە و رزگاری بو

- 6/28/2019 8:47:00 PM 27792 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 دوای ئەوەی لە بەرزایی 150 مەتر-ەوە، بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە كەوتە خوارەوە و ئۆتۆمبێلەكەی تێكشكا، شۆفێرێكی چینی لە ژیاندا مایەوە.

ئەو شۆفێرە، كە بە شەقامێكی زۆر تەنگی ناوچەی سیچوان لە وڵاتی چین شۆفێری كردوە، لەناكاو دۆخی تەندروستی تێكچوە و بەوهۆیەوە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە بەرزایی 150 مەتر-ەوە كەوتوەتە خوارەوە.

ئاژانسەكانی هەواڵیش رایانگەیاندوە، سەرەڕای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەی تێكشكاوە، بەڵام خۆشبەختانە شۆفێرەكە رزگاری بوە و لەژیاندایە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP