بەپەلە

شۆفێرێک "لەتاو گەرما" بە بێ جل ماتۆرسکیلەکەی لێدەخورێت

- 6/28/2019 12:39:00 PM 28910 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شەپۆلێکی گەرما سەرتاسەری وڵاتانی کیشوەری ئەوروپای گرتوەتەوە، لە وڵاتانی فەرەنسا، ئیسپانیا و ئەڵمانیاش هۆشداری لە  دەرئەنجامی کوشندە دەدرێت.

کۆتایی هەفتەی رابردو پلەکانی گەرما لەچەندین ناوچە و شار و شارۆچکەی ئەڵمانیا ریکۆردێکی 70 ساڵەی دوبارە کردەوە و گەیشتە زیاتر لە 38 پلەی سلیزی، لە ئەنجامی ئەو شەپۆلەی گەرماشد، دوێنی پۆلیسی شاری براندونبورگی ئەو وڵاتە شۆفێری ماتۆرسکیلێکی دەستگیر کرد بەهۆی ئەوەی بەبێ جلوبەرگ ماتۆرسکیلەکەی لێخوڕیوە.



پۆلیسی شارەکە سەبارەت بە روداوەکە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر پۆستێکی گاڵتەئامێزی لەگەڵ وێنەیەکی پیاوەکە بڵاوکردوەتەوە نوسیویەتی" لەبەر ئەوەی زمانی نوسین لای ئێمە ئازادە؛ ئەم وێنەیە ناو دەنێت چی؟".

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریی کەشوهەوای ئەڵمانیا، چوارشەممەی رابردو کاتژمێر 3:50 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما لەشاری کۆشنی ئەڵمانیا کە دەکەوێتە سەرسنوری پۆلەندا گەیشتوەتە 38.6 پلەی سلزی.

ئەوە لە کاتێکدایە، زیاتر لە 70 ساڵە پلەکانی گەرما لەو وڵاتەدا بەو ئاستە بەرزە نەگەیشتوە، پێشتر و لە 27-28ی حوزەیرانی 1947دا پلەکانی گەرما زۆرترین ئاستیان تۆمارکردبو، ئەویش لە شارۆچکەی بوێهلێرتال-ی رۆژئاوای ئەو وڵاتەبو کە گەیشتبوە 38.5پلەی سلزیی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP