سوپای ئیسرائیل: لە ئێران و عێراق سیستمی GPS لەكاركەوتوە

- 6/27/2019 10:00:00 PM 2079 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راگەیاندنەكانی تایبەت بە سوپای ئیسرائیل رایانگەیاند "ئەو لەكاركەوتنەی سیستمی جیهانی دیاریكردنی پێگە (GPS) كە لە ژمارەیەك وڵات رویداوە، لە ئێستادا هەریەك لە وڵاتانی ئێران و عێراق-ی گرتوەتەوە".

بەپێی راگەیەندراوەكەی راگەیاندنەكانی سوپای ئیسرائیل، "دوای ئەوەی لە هەریەك لە وڵاتانی توركیا و یۆنان و قوبرس و ئیسرائیل سیستمی جیهانی دیاریكردنی پێگە GPS لەكاركەوتوە، لە ئێستادا هەریەك لە وڵاتانی ئێران و عێراقیش روبەڕوی ئەو كێشەیە بونەتەوە".

ئیسرائیل سەبارەت بە لەكاركەوتنی سیستمی GPS وڵاتی روسیا تاوانباردەكات و رایگەیاندوە"روسیا لە پشت ئەو كارەوە دەوەستێت، لە ئێستاشدا شاندێكی ئاسایشی ئیسرائیل بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەوباریەوە لە یەكێك لە وڵاتە ئەوروپیەكان لەگەڵ نوێنەرانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا لە كۆبونەوەدان".
بەهۆی لەكاركەوتنی ئەو سیستمەوە فرۆكەكانی ئیسرائیل نیشانەكانی مانگی دەستكردی سیستمی جیهانی GPSیان ونكردوە

 

بەرپرسانی ئاسایشی ئەو وڵاتە ئاماژەیانبەوەكردوە "بەهۆی لەكاركەوتنی ئەو سیستمەوە فرۆكەكانی ئیسرائیل نیشانەكانی مانگی دەستكردی سیستمی جیهانی GPSیان ونكردوە، ئەوەش بەهۆی دەستكاریكردنی ئەو سیستمە لە ژمارەیەك وڵاتی ناوچەكە".

پێشتریش، چەندین پێگە و ئاژانسی هەواڵی بڵاویانكردوەتەوە، بە مەبەستی دیارنەبونی شوێن و پێەی ڤلادیمیر پوتین، سەركی روسیا، سیستمی جیهانی دیاریكردنی پێگە GPS لە لایەن حكومەتی مۆسكۆ-وە دەستكاریدەكرێت و لە ژمارەیەك وڵات بە هەڵە ناونیشانەكان دەخاتەبەردەست و لە هەندێك ولاتی دیكە ئەو سیستمە لەكاردەكەوێت. 


نیشانەکردن :

#عیراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP