بەپەلە

لە دو كاتی جیاوازدا ترەمپ لەگەڵ سەرۆكی روسیا و سەرۆكی چین كۆدەبێتەوە

- 6/27/2019 7:06:00 PM 1504 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سبەی هەینی سەرۆكی هەریەك لە ولاتانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و روسیا لە شاری ئۆساكا لە ژاپۆن كۆدەبنەوە.
لە شاری ئۆساكا-ی ژاپۆن كۆبونەوەی لوتكە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ ڤلادێمیر پوتین، سەرۆكی روسیا ئەنجامدەدرێت

 

بەپێی وتەی بەرپرسێكی كۆشكی سپی، سبەی هەینی لە شاری ئۆساكا-ی ژاپۆن كۆبونەوەی لوتكە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ ڤلادێمیر پوتین، سەرۆكی روسیا ئەنجامدەدرێت.

دواتریش رۆژی شەممە، 29ی حوزەیران سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان لەگەڵ شی جین پی، سەرۆكی ولاتی چین كۆبونەوەی لوتكە ئەنجامدەدات و تاوتوێی بابەتە هەڵپەسێرداوەكانی نیوانیان و بابەتە جیهانیەكان دەكەن.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبو، ئەگەری ئەوە هەیە دوای كۆبونەوەی وڵاتانی  G-20  لە ئۆساكا، لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی وڵاتانی روسیا و چین كۆببێتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە، سەرەڕای هۆشداریەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، روسیا سورە لەسەر رادەستكردنی موشەكی بەرگری جۆری ئێس-400 بە توركیا، سەبارەت بە ئاڵنگاریەكانی ئەمریكا-ئێران، لە ماوەی رابردودا وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندبو "پێویستە ویلایەتە یەكگرتوەكان فشارەكانی بۆ سەر ئێران كەمبكاتەوە لەجیاتی ئەو سزایانە دەرگای گفتوگۆبكاتەوە".

هاوكات پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین، ماوەی چەند مانگێكە بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە و تا ئێستا لە لایەن هیچ یەكێك لەو وڵاتانەوە بە مەبەستی دوبارە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان و ئەنجامدانی رێككەوتن هەنگاونەنراوە. 


نیشانەکردن :

#ئەمریکا #چین #روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP