بەپەلە

سلێمانی؛ دوای سێ ساڵ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیردەكرێت

- 6/27/2019 5:10:00 PM 8272 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە كەسێك دەستگیر بكەن كە لەساڵی 2016 ەوە فەرمانی دەستگیركردنی هەیە.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشۆتە خەندان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، "مه‌فرەزه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوە كه‌ له‌ساڵی‌ 2016وه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌یه‌و له‌یاسا هه‌ڵهاتوه‌".
به‌مادده‌ی‌ 456 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ داواكراو بوه‌، به‌ڵام له‌شوێنی‌ نیشته‌جێبونی‌ خۆی‌ هه‌ڵهاتوە

 

بەپێی راگەیەندراوەكە،"تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ن، س، ئـ) به‌مادده‌ی‌ 456 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ داواكراو بوه‌، به‌ڵام له‌شوێنی‌ نیشته‌جێبونی‌ خۆی‌ هه‌ڵهاتبو، له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیارییه‌وه‌ توانرا له‌ناحیه‌ی‌ بازیان ده‌ستگیربكرێت‌و روبه‌روی‌ یاسا بكرێته‌وه‌".

ئاماژە بەوەشكراوە، له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر راگیراوه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیارییه‌وه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كراوه‌ته‌وه‌.


نیشانەکردن :

#پۆليس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP