ماکرۆن: هۆشداریم داوەتە رۆحانی

- 6/27/2019 3:07:00 PM 3260 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆکی روسیا رایگەیاند هۆشیاری داوەتە هاوتا ئێرانیەکەی کە هەر ئاماژەیەکی پابەند نەبون بە رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 هەڵەیەکی گەورەدەبێت.

بەپێی هەوالێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنج شەمە ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاندوە لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەکەیدا لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران هۆشیاریداوەتە رۆحانی کە هەر ئاماژەیەکی پابەند نەبون بە رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 هەڵەیەکی گەورەدەبێت.
هەر پابەند نەبونێک بە رێکەوتنە ئەتۆمییەکە هەڵەیەکی گەورە دەبێت

لەمبارەیەوە ماکرۆن بەرۆژنامە نوسانی راگەیاند " بەرلە دو رۆژ پەیوەندیەکی ەتەلەفۆنی لەگەڵ رۆحانی ئەنجامداوە و پێیڕاگەیاندوە هەر پابەند نەبونێک بە رێکەوتنە ئەتۆمییەکە هەڵەیەکی گەورە دەبێت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران."

ماکرۆن رونی نەکردۆتەوە هەڵەکە چیە و کاردانەوەی ئەوان چۆن دەبێت، بەڵام بەپێی شارەزایانی سیاسی، ماکرۆن هەڕەشەی لە ئێران کردوە و بەناڕاستەوخۆیی بەو وڵاتەی راگەیاندوە کە کاردانەوەیان دەبێت ئەگەر ئێران لە رێکەوتنەکە بکشێتەوە.

نیشانەکردن :

#فه‌ڕه‌نسا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP