فڕۆکەیەکی روسیا کەوتە خوارەوە

- 6/27/2019 9:37:00 AM 17730 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
فرۆکەیەکی روسی نەفەر هەڵگر لە جۆری (ئەنتۆنۆڤ) لە فرۆکەخانەیەکی هەرێمی پاش ئەوەی حاڵەتی نائاسایی راگەیاند کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە دو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربون.
دو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربون

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە فرۆکەیەکی روسی نەفەر هەڵگر لەجۆری (ئەنتۆنۆڤ) لە فرۆکەخانەی هەرێمی کۆماری بوریاتیا حاڵەتی نائاسایی راگەیاندو کەوتە خوارەوە، بەوهۆیەوە دو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربون.
 بەپێی زانیارییەکان، فرۆکەکە 46 سەرنشینی هەڵگرتوە و لەئولان ئودی پایتەختی هەرێمی بوریاتیاوە بەرەو ناوچەی نیژنئیکارسیک فڕیوە.
فرۆکەکە بەر باڵەخانەیەکی بچوک کەوتوە

لەمباریەوە وەزیری گواستنەوەی روسیا رایگەیاند، لەکاتی کەوتنە خوارەوەی، فرۆکەکە بەر باڵەخانەیەکی بچوک کەوتوە و بەهۆیەوە ئاگر کەوتۆتەوە.

هاوکات، ئەوەش زانراوە فرۆکەکە سەربە هێڵی فرۆکەوانی (ئانگارا)یە.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP