سبەی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە
خەندان دواین رۆژی پێشكەشكردنی سیڤی كاندیدەكانی یەكێتی ئاشكرا دەكات

- 6/25/2019 11:54:00 PM 10352 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وابڕیارە سبەی 26/6/2019 هەردو شاندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە و بەپێی زانیارییەكانی خەندان یەكێتی رۆژی شەممە سیڤی كاندیدەكانی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم پێشكەشی پارتی دەكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی باڵای ناو یەكێتی دەست خەندان كەوتوە، بڕیارە سبەی شاندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە.
لە كۆبونەوەكەدا رەزامەندی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دەگەیەنرێتە شاندی یەكێتی

 

بەپێی زانیارییەكانی خەندان، لە كۆبونەوەكەدا رەزامەندی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دەگەیەنرێتە شاندی یەكێتی وهەروەها پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە دەبێت.

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رۆژی شەممە 29/6/2019 ی وەك دوا وادە دیاریی كردوە بۆ ئەوەی سیڤی كاندیدەكانی بۆ بەشداری لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم پێشكەشی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات

 

هەر بەپێی زانیارییەكان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رۆژی شەممە 29/6/2019 ی وەك دوا وادە دیاریی كردوە بۆ ئەوەی سیڤی كاندیدەكانی بۆ بەشداری لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم پێشكەشی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات.

پێشتر خەندان ئاشكرایكرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان رەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر د.عومەر ئینجە، جێگری سەرۆكی زانكۆی كەركوك و ئەندامی ڕێکخستنەکانی مەڵبەندی کەرکوکی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP